سکیڵز هاوس
پەڕەی سەرەکی -> دەربارەی -> سکیڵز هاوس
دەربارەی (سکیڵز هاوس)
لە (سکیڵز هاوس)، ئێمە پابەندین بە هاوکاریکردنی تۆ بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و دڵسۆزی کڕیار. ئێمە سێ جۆر خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین. سەرەتا، ئێمە ئەو کۆڕسانە پێشکەش دەکەین کە جەخت دەکەنەوە لەسەر پەرە پێدانی لایەنی کارامەییەکانی تەکنیکی و تایبەتمەندییە کەسییەکان بۆ مەشقپێکراوان. کۆڕسەکانمان لەسەر بنەمای شیکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕ دیزاین کراون بۆ دڵنیابوون لە دامەزراندن و بەرەو پێشبردنی لایەنی پیشەیی بۆ مەشقپێکراوان.
خاڵی دووەم، ئێمە خزمەتگوزاری توێژینەوە پێشکەش دەکەین بە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. لێکۆڵەرە پرۆفیشناڵەکانی ئێمە بە پەرۆشن بۆ دیزاینکردنی لێکۆڵینەوەی چەندێتی و چۆنیەتیی، کۆکردنەوەی داتای لاوەکی و سەرەتایی، پێشکەشکردنی تێڕوانینەکان لە پێناو پشتگیریکردنی ڕێکخراوەکان بۆ بڕیاردانی ژیرانە لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانەی کە لە سەر خەڵک کۆکراونەتەوە.
خاڵی سێیەم، ئێمە خزمەتگوزاری دروستکردنی سۆفتوێر پێشکەش بەو بزنسانە دەکەین کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و عێراق نیشتەجێن. لێهاتوویی ڕاهێنەرەکانمان یارمەتیمان دەدات کە سیستەمی وا دروست بکەین کە پێشکەوتووترە لە ئاستی پێویستییەکانی بزنسەکان لە ڕووی ئەدا و ڕەزامەندی کڕیارەکانەوە .