نوسینی سی ڤی
پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> وۆڕکشۆپەکان -> نوسینی سی ڤی
ناوی وۆڕکشۆپ: نوسینی سی ڤی
دەربارەی وۆڕکشۆپەکە: کاتێک کە ئامانجی پیشەکەت دەستنیشان کرد، گەورەترین و گرنگترین ئاڵنگاری ڕازیکردنی خاوەنکارەکانە بە تواناکانی خۆت بۆ هێنانی بەها بۆ کۆمپانیاکەیان. وۆڕکشۆپی نووسینی سی ڤی ئێمە یارمەتیت دەدات کە سی ڤییەکی دیار و پرۆفیشناڵ بنووسیت بۆ ئەوەی کار بە دەستان سەرسامبکات. تۆ فێر دەبیت کە پێویستە چ باسبکەیت لە ناو سی ڤییەکەتدا، ئەو کێشانە چین کە ڕووبەڕوویان دەبیتەوە و چۆن سی ڤییە تەواوکراوەکەت پێشکەش بکەیت.
ئامانجەکانی وۆڕکشۆپەکە:
- دروستکردنی سی ڤییەکی کاریگەر و پرۆفیشناڵ
- فێر بیت کە پێویستە چ باسبکەیت لە ناو سی ڤییەکەتدا
- ئاشنابوون بە هەندێک ئامراز کە یارمەتیت دەدات بۆ دیزاینکردنی سی ڤیەکەت
- تێگەیشتن لەوەی چ شتێک سی ڤییەکەت کاریگەر دەکات