داتا ماینینگ و بڕیاردانی ژیرانە

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> کۆڕسەکان -> داتا ماینینگ و بڕیاردانی ژیرانە

ناوی کۆڕس: داتا ماینینگ و بڕیاردانی ژیرانە

دەربارەی کۆڕسەکە: ئامانجی سەرەکی ئەم کۆڕسە دابینکردنی زانیاری پەیوەندیدارە بە توێژینەوە و کارامەییەکان بۆ پیشەگەران بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات بۆ باشتر ئەنجامدانی توێژینەوە لە پێناو خزمەتکردنی پێویستییەکانی ڕێکخراوەکان. کۆرسەکە ئامانجی ئەوەیە کە یارمەتی مەشقپێکراوەکان بدات بۆ دانانی پرسیاری توێژینەوە، هەڵبژاردن و بەکارهێنانی شێوازی گونجاو بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا ، لە کۆتاییشدا دیاری کردنی پێشنیارەکان لەسەر بنەمای دۆزینەوەکان. بە درێژایی کۆڕسەکە، پێویستە هەر مەشقپێکراوێك بە تەنیا کار لەسەر پرۆژەیەکی توێژینەوە بکات. بابەتەکانی توێژینەوە لە ماوەی هەفتەی یەکەمی ڕاهێناندا هەڵدەبژێردرێن.